نوچه نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وست له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌ریاوانى میسرییه‌وه ئاشكراى ده‌كات كه كه‌شیه‌كى سه‌بازى ئێران له‌گه‌رووى بابلومه‌نده‌ب نزیك بۆته‌وه، به‌ڵام كه‌شتیه میسرییه‌كان ته‌قه‌یان لێكردووه و پیلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌كات، سه‌ره‌تا كه‌شتیه‌كى ئێرانى ته‌قه‌ى له‌كه‌شتیه‌كانى میسر كردووه. ویستویه‌تى له‌گه‌رووى بابولمه‌نده‌ب نزیك بێته‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى. به‌ڵام هێزه ده‌ریاوانییه‌كه‌ى میسر وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌ته‌وه و ته‌قیان لێكردووه. بۆیه كه‌شتیه ئێرانیه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه و له‌پیلانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. ماوه‌یه‌كه چاودێرانى سیاسى مه‌ترسى خۆیان له‌وه ده‌رده‌بڕن كه ئێران ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌رگه‌رووى بابولمه‌نده‌ب بگرێت كه گه‌رووییه‌كى ستراتیژى جیهانییه.
ئه‌مرۆ هێزه ده‌ریاییه‌كانى میسر پيلانێكى ئێرانیان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه
0
Share.