نوچەنێت.هه‌ولێر:
لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ناو نوسینی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید به‌تیرۆرست روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت،ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌راستی و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی رووداو كه لێداوانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه به‌هه‌ڵه ناوی ئه‌و شه‌هیده به‌ڕێزه‌ی به تیرۆرست بردووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه ناوی شه‌هید (حوزه‌یفی سه‌عید) به‌تیرۆرست ناوبراوه ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌راستی و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی لێداوانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه به‌هه‌ڵه ناوی ئه‌و شه‌هیده به‌ڕێزه‌ی به تیرۆرست بردووه، بۆ زانیاری و ڕای گشتی له‌كاتی لێدوان بۆ په‌یامنێری ڕووداو داوای كرد كه چۆن ده‌زانین له‌لیسته‌كه‌دا تیرۆرستێك له‌جیاتی شه‌هیدێك نووسراوه، هه‌ر ئه‌و كاته من وه‌ك دلێر ماوه‌تی به‌ته‌له‌فۆن (سماعه خارجی) په‌یوه‌ندیم به‌كاك شێخ محه‌مه‌د سادق كرد كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و لێپرسراوی دابه‌ش كردنی یارمه‌تی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌یه له‌و سنووره، به‌ته‌له‌فۆن شێخ محه‌مه‌د سادق به‌منی گوت كه په‌یامنێری ڕوودام لابووه، فه‌رمووی لیسته‌كه‌م لا نییه كه‌ناوی تیرۆرسته‌كه‌ی تیایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی بۆ راست كردمه‌وه كاكه شه‌هید حوزه‌یفی بوو كه ئه‌وكاته شه‌هید نه‌بوو بوو، كه‌فه‌رمانده‌یه‌كی ناسراوی میحوه‌ری ره‌بیعه بوو و زۆر خۆشه‌ویستم بوو، بۆیه به‌هیچ جۆرێك ئێمه ناوی شه‌هید حوزه‌یفیان به تیرۆرست نه‌بردووه، به‌ڵكو ئه‌و بۆی ده‌ستنیشان كردین كه ئه‌و ناوه‌ی لای ئێمه‌یه ناوی شه‌هیده‌كه نیه و ناوی تیرۆرستێكه كه خۆی ته‌قاندۆته‌وه، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش له‌گه‌یاندنی زانیاری ڕووی دابێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یامنێری ڕووداو كه ورد‌و ده‌قیق نه‌بووه‌و له‌جیاتی بنووسن شه‌هید حوزه‌یفی ناوی شه‌هیده‌كه و ناوی تیرۆرسته‌كه‌ی بۆ راست و دروستی كردونه‌ته‌وه له‌مه به‌هه‌ڵه‌چووه.