ڤیدیۆ: ئەمرۆ نەوشیروان موستەفا لەبارەی سەرۆکایەتی هه‌رێم چی بەشاندی پارتی وت؟ (نوێكراوه‌ته‌وه‌)

0

نوچەنێت.هەولێر:

وەفدێکی باڵای پارتی سەردانی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی كردو نەوشیروان مستەفاش له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌:پێویستە پێش کۆتایی هاتنی وادەکە،پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلابكرێتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،وەفدێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی.

ئەو شاندە لەلایەن نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێم و عێراق و ناوچەکە و روبەڕوبونەوەی داعش و ده‌ستور‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ هه‌ولێر‌و به‌غدا‌و گۆرانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ كرا.

دوای کۆبونەوەکەش له‌ لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: کۆبونەوەمان لەگەڵ وەفدی پارتی بۆ گفتوگۆکردن بوە لەسەر ئەوکێشەو گرفتانەی کە پەیوەندی بە ناوخۆی هەرێم و دەوڵەتی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەبوە.

وتیشی: باسکردنی ئەو بابەتانە بۆ ئەوە بوە کە هەوڵبدەین تێگەیشتنێکی هاوبەشمان هەبێت لەسەر هەمو ئەو کێشەو گیروگرفتانەی کە ئێستا خەڵک باسی دەکات لە ناو کوردستان و عێراق و بە تایبەت دوای روداوەکانی ئەم دواییە کە ناوچەکەی گرتوەتەوە.

سەبارەت بە پرسی دەستور و چۆنیەتی سازانی لایەنەکان لەسەری، نەوشیروان مستەفا وتی: گفتوگۆی تەواومان لەسەر کردوە، هیشتا بۆچونێکی هاوبەشمان گەڵاڵە نەکردوە، بەڵام هەمومان باوەڕمان وایە کە پێویستە پێش ئەو وادەیە ئەو پرسە لە پەرلەماندا بەلایەکدا بخرێت.

وتیشی: پێویستە پێش کۆتایی هاتنی وادەکە،پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلابكرێتەوە.

لای خۆشیەوە فازیل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: ئێمە وەک گەلی کورد لە کوردستانی عێراق خاوەنی فیدراڵیەتین و بەهۆی شەڕی داعش و دۆخی عێراقیشەوە ئێمەش توشی شەڕی داعش بوین و پریشکی ئاگری ناوچەکەش ئێمە دەگرێتەوە.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ لای ریکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، میرانی وتی: ئەمڕۆ هاتوین بۆ ئەوەی یەکڕیزی ماڵی کورد بپارێزین و سود لە ئەزمونی نەوشیروان مستەفا وەربگرین کە لە سەرجەم بوارەکاندا پرسیارمان لێ کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئامانجی هاوبەشمان هەیە، بەڵام تەنها بۆچونی جیاوازمان هەیە و جگە لەوەش بە کۆبونەوەی نێوماڵی خۆمان کێشەکانی حکومەت و ئەوانی دیکەش چارەسەر دەکەین.

 

 

 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com