نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كە پەرلەمانتارێكی پارتییە، بایكۆتی ئەو لیژنەیە دەكات كە بۆ شەڕەكەی پەرلەمان دروستكراوە، و رایدەگەیەنێ: “دوای تۆماركرنی سكاڵا لەلای پۆلیس لەلایەن عەلی حەمە ساڵح-ـەوە، لیژنەكەیان هیچ شەرعیەتێكی كاركردنی نامێنێ”.
ڤالا فەرید،سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان،كە ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوەیە لەشەڕەكەی چوارشەممەی رابردووی پەرلەمان، لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژە بەوە دەكات، :”لە دوای ئەوەی لەلایەنێكی شەڕەكە، پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح لەلای پۆلیس سكاڵای تۆماركردوە، ئەو ئەندامێتیی لێژنەی لێكۆڵینەوەی بایكۆتكردوە.
ڤالا گوتی: “هەر لەسەرەتاوە لیژنەكەی پەرلەمان بۆ هێوردكردنەوەبوو نەك لێكۆڵینەوە، چونكە یاسایەكەمان بۆ ئەوە نییە پشتی پێببەستین بڕیاری پێدەربكەین، بەدەر لەوە، كاتێك لایەنێكی شەڕەكە پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، دەچێتە لای پۆلیس سكاڵای تۆمار دەكات، ئیتر ناكرێت بۆ كێشەیەك پەرلەمان و دادگاش لێكۆڵینەوە بكەن، من وەكو كەسێكی یاسایی و سەرۆكی لیژنەی یاسایی بایكۆتی لیژنەكەم كردوە نەك وەك پەرلەمانتارێكی پارتی”.