نوچەنێت.هه‌ولێر:
چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو باره‌گای سه‌ره‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال بۆردومانكرد و به‌پێی زانیارییه‌كان كوژراو و برینداری زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه .
غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: “چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو باره‌گای سه‌ره‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال له گه‌ڕه‌كی نه‌سر بۆردومانكرد “.
وتیشی: “له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌وتووه “.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “تائێستا ده‌نگی هاواری برینداره‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌گاته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه”.
سورچی باس له‌وه‌شده‌كات بۆ به هاناوه‌چوونی كوژراو و برینداره‌كانیان چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وام دێنه بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه.
راشیگه‌یاند: “قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و ناهێڵن بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست و سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش له ئاسمانی شه‌نگال به‌رده‌وامه”.