نوچەنێت.ههولێر:
ئەدهەم بارزانی دەڵێت ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە، بەبۆچوونی من بەرهەمی خەباتی بارزانییە، بۆیە دەمەوێت ببێت بە ماندێلا.
ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەدارو ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجیدا تیشك دەخاتە سەر رەوشی ئەمڕۆی كوردستان و ئەو جەنگەی ئێستا لە ئارادایەو باس لە پێگەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم دەكات و بۆچوونەكانی خۆی لەم بارەیەوە دەخاتەڕوو و دەڵێت:ئەوەی دەیڵێم تەنهاو تەنها ڤیانێكە بۆ ئەو مێژووە هاوبەشەی لە نێوان من و جەنابی مەسعود بارزانیدا هەیە، و بۆ كەسایەتی خۆشی، نە ئیستیفزازە بەڵكو پەرۆشێكە هەم بۆ جەنابی مەسعود بارزانی و هەمیش بۆ ئەو خەباتەی كە جەنابی بەڕێزیان كردوویانە، ئەمانەتێكە مەبەستی من بۆ موسداقییەتی گۆتنەكانی خۆی لەناو ئەم گەلەی، بۆ خەباتی 52 ساڵەی ئەو مرۆڤەی، كە دوێنێ پێشمەرگەیەكی 16 ساڵی بوو چەكی خەباتی كردۆتە شانی، ئەمڕۆ ئەم كەسایەتییە سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، بۆیە دەڵێم ئەمانەتە بۆ ئەو خەباتە 50 ساڵییەی كە كردوویەتی.
راشیگەیاندوە:من ئەو كاتیش گوتوومەو ئێستاش دەیڵێم لە دیدی ئەدهەم بارزانی، مەسعود بارزانی كەسێكە لەم دۆخەی ئێستای وڵاتدا رەنگە زەروور بێتو پێویستیمان پێی هەبێت، بۆ هەموو ئەو كارانەی كە جەنابیان دەیكات، هەموومان دەبینین چی دەكات كە جێگای رێزو تەقدیرو رێزگرتنە، مێژوو ئەمانە دەنووسێتەوە، ئەگەر منیش نەڵێم، من هەتا پێم گووتوە كە جارێكی تر خۆی لەم بابەتە نەدا، لە بابەتی كارمەندایەتی سەرۆكایەتی هەرێمدا، كە گەورەترین پێگەیە لەم وڵاتەی ئێمەدا، گوتووشمە هەر كەسێكی تۆ بە باشی دەزانی دەستنیشانی بكە پشتگیری دەكەینو بە ئامۆژگاریەكانی تۆ هەنگاو بنێت، من دەڵێم كەسایەتی مەسعود بارزانی 52 ساڵە پێشمەرگەی ئەم خاكەیە، ئەگەر بێین ئێمە تابلۆیەك بكەین بۆ سەركردەكانی كورد، ئەوە بێگومان مەسعود بارزانی لە سەرووی هەموویان دەبێت
بارزانی دەشڵێت: ئەو باكگراوەندە مێژوویەی مەسعود بارزانی هەیەتی لە پێش دامەزراندنی پارتیش، هی باب و باپیریشی هیچ باكگراوەندێكی لەم شێوەیە نییە، مێژووی جەنابیشیان بە مێژوویەكی سادە باس ناكەمو بە چەند دێرێك بەسەریدا تێناپەڕم، ئەو قسانەی منیش هەر لە چوارچێوەی قسەكانی بەڕێزیانە، كاتێك لە شاری كۆیە بۆ یەكەم جار گوتی، واتە هەر یاسایەك ئەگەر بە دوو دێریش نووسرا، چونكە یاساییە ئەبێ رێزی بگرین، من بۆیە ئەوەم پێگوت، تا جەنابیان ببێتە نێلسۆن ماندێلایەك لە كوردستان ئەمڕۆش دەڵێم، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە، بە بۆچوونی من بەرهەمی خەباتی جەنابیانە، با ئەم بەرهەمە بە تەواوی بچەسپێت بۆ نەوەكانی منو خۆی و ئەم گەلە.