نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،رایدەگەێنێت،به‌هۆكاری ناتێگه‌یشتن و هه‌ڵه ناوی شه‌هیدێكی نه‌مر و قاره‌مان به‌ناوی تیرۆرست هاتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا،فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاندوە: به‌هۆكاری ناتێگه‌یشتن و هه‌ڵه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌باره‌ی لیستی ناوی شه‌هیده نه‌مره‌كانی به‌رگری له كوردستان كه له هه‌واڵه‌كه‌دا ناوی شه‌هیدێكی نه‌مر و قاره‌مان به‌ناوی تیرۆرست هاتووه.
ناوبراو دەشڵێت:ئەو عەمیدەله ڕۆژی (2014/11/18) و له شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌ی ده‌سته و یه‌خه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش ئه‌م پێشمه‌رگه دێرین و كۆڵنه‌ده‌ر و قارمانه گیانی پاك و پیرۆزی به‌خشییه پرۆسه‌ی به‌رگری و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژی گروپی داعشی تیرۆریست.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
له‌باره‌ی: بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و ناڕاست له‌باره‌ی شه‌هیدێكی نه‌مر و قاره‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
به‌هۆكاری ناتێگه‌یشتن و هه‌ڵه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌باره‌ی لیستی ناوی شه‌هیده نه‌مره‌كانی به‌رگری له كوردستان كه له هه‌واڵه‌كه‌دا ناوی شه‌هیدێكی نه‌مر و قاره‌مان به‌ناوی تیرۆرست هاتووه كه لێره‌دا وێڕای ناردنی هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاك و پیرۆزی شه‌هیدی نه‌مر، كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی شه‌هیدی نه‌مر (عمید /حذیفی سعید محمد علی به‌رواری) ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه زۆر به‌داخه‌وه ناوی ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانه به‌هه‌ڵه و به ناتێگه‌یشتن له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه:
شه‌هیدی نه‌مر (حذیفی) له ساڵی (1967) له‌دایك بووه وله‌ساڵی (1984) وه بۆته پێشمه‌رگه له لقی (1)ی دهۆك و له‌هه‌مان ساڵ بۆته فه‌رمانده‌ی ده‌سته له‌ناوچه‌ی ئامێدی و له ساڵی (1988) و دوای كرده‌وه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال ئاواره‌ی (توركیا) بووه و له‌ساڵی (1991) به‌شداری ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی گه‌لی كوردستانی كردووه و له ساڵی (1994) بۆته فه‌رمانده‌ی سریه له لیوای تایبه‌تی (2) و له ساڵی (1996) بۆ فه‌رمانده‌یی دهۆك گوازراوه‌ته‌وه و له‌ساڵی (2003) گوازراوه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانده‌یی (سه‌فین) و پله‌ی پێشمه‌رگه‌یی بۆته (عه‌قید) و له ساڵی (2013) بۆته لێپرسراوی هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی سپیلك و له‌پاشاندا لێپرسراوی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌مان فه‌رمانده‌یی، و له ڕۆژی (2014/11/18) و له شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌ی ده‌سته و یه‌خه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش ئه‌م پێشمه‌رگه دێرین و كۆڵنه‌ده‌ر و قارمانه گیانی پاك و پیرۆزی به‌خشییه پرۆسه‌ی به‌رگری و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژی گروپی داعشی تیرۆریست، هه‌زاران سڵاو له گیانی پاك و پیرۆزی ئه‌م شه‌هیده نه‌مره و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌رفرازی و به‌رگری كوردستان و لێره‌دا جارێكی تر داواكارین له گشت برایانمان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن كه به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن و كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن و پرسیار له‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان بكه‌ن له‌باره‌ی ڕاست و دروستی هه‌واڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گوناهێكی گه‌وره نه‌كرێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست وه‌كو ئه‌م هه‌واڵه كه بۆته مایه‌ی گوناهێكی گه‌وره بۆ مافی ئه‌م شه‌هیده نه‌مره و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ى.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم