نوچەنێت.ههولێر:
وهزارهتی ئهوقاف بهیاننامهیهكی لهسهر د.عهبدولواحید بڵاودەكاتەوەو رایدەگەێنێت،بەهۆی ئەوەی ئەم كەسە فەرمانبەری ئێمە نیە و دامودەزگاكانی ئێمە بۆ وتارە ژەهراویەكانی بەكارناهێنێ “ناتوانین لەسەرئەم بابەتە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكەین.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان،لە بەشێكی بەیاننامەكە كه وێنهیهكی بۆ نوچەنێت نێردراوه رایدەگەێنێت:چەندین وتاری كەسێك بەناوی(د.عەبدولواحید محمد) كە پیشەی پزیشكە و لەهەمان كاتیشدا مامۆستایە لەزانكۆی سلێمانی “لەهەندێ كەناڵ و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە كەتیایدا ناوبراو وەك بانگخوازێكی ئیسلامی قسە دەكات و هەرجارە و سوكایەتی بەتوێژێكی كۆمەڵگە و بەپێكهاتە ئاینیەكانی كوردستان دەكات.
وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت:داوا لەداواكاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەقسە خراپەكانی ئەم پزیشكە دەكەین رێوشوێنی یاسایی لەگەڵدا بگرنەبەر و داوا لەهەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی تەندروستیش دەكەین چاو بخشێننەوە بەمۆڵەتی كاركردن و خراپ بەكارهێنانی پیشەكەی.
دهقی بهیاننامهكه:
بەیاننامەیەك لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیەوە
چەندین وتاری كەسێك بەناوی(د.عەبدولواحید محمد) كە پیشەی پزیشكە و لەهەمان كاتیشدا مامۆستایە لەزانكۆی سلێمانی “لەهەندێ كەناڵ و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە كەتیایدا ناوبراو وەك بانگخوازێكی ئیسلامی قسە دەكات و هەرجارە و سوكایەتی بەتوێژێكی كۆمەڵگە و بەپێكهاتە ئاینیەكانی كوردستان دەكات و دواجاریش لەم ماوەیەدا كە هەموو گەلی كورد روبەڕووی هێرش و دڕندەیی تیرۆرستانی داعش بۆتەوە “ناوبراو لەپیرۆزیی خاك و ئاڵاو بەرگریكردنی پێشمەرگە لەخاك و خەڵكی كوردستان كەمدەكاتەوە و ئەمەش نیگەرانیەكی زۆری چین و توێژەكانی جەماوەری كوردستانی لێكەوتۆتەوە و لەم رۆژانەی دواییدا چەند یاداشتێكی نارەزایی لەلایەن رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی و پێشمەرگە و رۆشنبیرانی كوردستانەوە خراوەتەڕوو كە هەندێكیان ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە،
و هەر لەسەر سوكایەتی و هاندان دژی كەمینە ئاینیەكانی كوردستان و هەوڵی شێواندنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی كوردستان”زیاتر لەساڵێكە بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف لەداواكاری گشتی و لەدادگا سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركردوە و ئێستاش كەیسەكەی لەدادگای سلێمانیە
” ئێمە لەگەڵ ناڕەزایی و ئیدانەكردنی وتار و لێدوانەكانی ئەم كەسە “تەئكید دەكەینەوە كەوا بەرگریكردن لەخاك و نیشتیمان لەژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا بەشێكە لەعیبادەت و ئەو گەلەی خاكی نەبێت ناتوانێ خوداپەرستیەكی تەندروست بكات و ئەم راستیەش لەلایەن وتارخوێنی مزگەوتەكانی كوردستانەوە رونكراوەتەوە و بەردەوام مامۆستایانی ئاینی ستایشی رۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن”
بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم كەسە فەرمانبەری ئێمە نیە و دامودەزگاكانی ئێمە بۆ وتارە ژەهراویەكانی بەكارناهێنێ “ناتوانین لەسەرئەم بابەتە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكەین”بۆیە داوا لەداواكاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەقسە خراپەكانی ئەم پزیشكە دەكەین رێوشوێنی یاسایی لەگەڵدا بگرنەبەر و داوا لەهەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی تەندروستیش دەكەین چاو بخشێننەوە بەمۆڵەتی كاركردن و خراپ بەكارهێنانی پیشەكەی”
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان
30/3/2015