نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای فشار و چەندین خۆپیشاندانی قوتابیانی تواناسازی بەهۆی ئەوەی له‌دۆخیکی زۆرناخۆشدا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن،سەرەنجام وه‌زاره‌تی دارایی و خوێندنی باڵا بڕیاریاندا بڕی پێنج ملیار دینار بۆ خوێندنی تواناسازی خه‌رج بكەن.
لەماوەی رابردوو قوتابیانی تواناسازی بەهۆی ئەوەی له‌دۆخیکی زۆرناخۆشدا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن چەندین خۆپیشاندنیان ئەنجامدا و بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشانەش ئه‌مڕۆ 30/3/2015 لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له په‌رله‌مانى كوردستان،له هۆڵى لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له پلانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی كاندیدانی تواناسازی بۆ خوێندنی 2015 و ئه‌و شایسته داراییانه‌ی كه له ساڵی 2014 نه‌دراون به كاندیدانی تواناسازی كرا“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری دارایی و ئابووری رایگه‌یاند: “كه به‌ڵێنی به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوه كه بڕی پێنج ملیار دینار بۆ شایسته داراییه‌كانی ئێستا خه‌رج بكات بۆ خه‌رجییه زۆر پێویسته‌كان و له هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن به‌ڵام قه‌یرانی دارایی هۆكاری سه‌ره‌كیی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و كێشانه‌ن“.