نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،لە ساڵیادی یادی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د دەڵێت، پێشەوا لە سێدارە درا بەڵام خەبات و ئیرادەی گەلەكەی بۆ ئازادیخوازی بەهێزتر بوو.
دەقی پۆستەكەی مه‌سعود بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
پێشەوا لە سێدارە درا بەڵام خەبات و ئیرادەی گەلەكەی بۆ ئازادیخوازی بەهێزتر بوو. نە لە سێدارەدان و نە قڕكردن و ئەنفال و كیمیاباران و تیرۆر هیچكامیان نەیانتوانیوە ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن.
لە ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی هەزاران سڵاو لە گیانی پێشەوا و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ڕێبازە پیرۆزەكەیان هەر بەردەوام دەبێت.