“پێویسته گۆڕه به كۆمه‌ڵەكه‌ی ساڵی 1997ی شاری هه‌ولێر ئاشكرا بكرێت”
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له راگه‌یاندراوێكدا ناوه‌ندی چاك، داوای ئاشكرا كردنی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ ده‌كات له شاری هه‌ولێر، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1997، هاوكات داوای ئاشكرا كردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆش ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه…..
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ئاكام و ئه‌نجامی سیاسه‌تی فاشیانه‌ی ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عسه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی عێراق به گشتی وه خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی , كوشتنی به كۆمه‌ڵ و شاردنه‌وه‌یان بۆ ئاشكرانه‌بوونی تاوانه‌كانی , سیمای دڕنده‌یی ئه‌و ڕژێمه‌ن ,گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك تاوانن له عێراقدا هه‌ر به‌شه‌یان ده‌چنه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی تاوانه مه‌زنه‌كانه‌وه .
هاوكات نابێت له یادمان بچێت له به‌رواری 16-5-1997 دا له شاری هه‌ولێر , دور له هه‌موو پێوه‌رێكی مرۆڤانه و كوردانه , غافڵگیرانه به داواكاری و فیتی داگیركه‌رانی كوردستان , له لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه , هێرشكرایه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژنامه‌ی وڵات و تیپی میزۆپۆتامیا و خاچی سوری كوردستان و .. له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا له‌و ڕۆژوه بۆ ئیستا زیاتر له 70 هاووڵاتی كورد له ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان و كه‌مئه‌ندامانی شه‌ڕ و …. بێسه‌رو شوێنن .تا هه‌نووكه چه‌ندین جار كه‌سوكاریان چونه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان كردووه , وه‌لێ مخابن تاكو ئێستا هه‌ر بێ وه‌ڵامن .
ئێمه لێره‌دا له ڕۆژی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی عێراقدا , وێرای ئه‌وه‌ی به توندی ڕه‌خنه‌ی نه‌هێنانه‌وه‌ی ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراوانمان ده‌گرین , هاوكات داواكارین :
– گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانیانی 16-5-1997ی هه ولیر ئاشكرا بكرێن .
– قوربانیانی ئه‌و تاوانه وه‌ك شه‌هید بناسرێن و هه‌موو ئیمتیازێكی شه‌هیدانه‌یان پێبدرێت .
-چاره‌نووسی هه‌موو بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی و ململانی سیاسییه كان كوردستان ئاشكرا بكرێن له لایه‌ن هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی گلاونه‌ته ئه و جۆره تاوانانه وه به تایبه‌تی ( پارتی و یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ).
– داوای لیبۆردن له كه سوكاری بیسه روشوینكراوان بكریت و تاوانكارانی ئه‌و تاوانانه دادگایی بكرین.