نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رەتی دەكاتەوە كە نه‌وتی ره‌شیان به هیچ كۆمپانیایه‌كی وه‌همی فرۆشتبێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگەیاندوە:كه له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015 دا به‌رێز (د. شێركۆ جودت ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردبوو له وه‌زاره‌تمان، ئێمه‌ش به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد‌و به‌به‌ڵگه‌وه بۆمان سه‌لماندووه كه ئه‌م كۆمپانیایه نه‌وتی ره‌ش له وه‌زاره‌تمان ده‌كڕێت به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌ك چه‌ندین كۆمپانیای تر و به وێنه‌ی فۆتۆگرافیش شوێنی كارگه‌كه‌مان پێشانداوه.
هەر لەراگەیەنراوەكە هاتوە:جێگای سه‌رسورمانه كه جارێكی تر به‌رێزی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وه‌زاره‌تمان سووته‌مه‌نی ده‌دات به كۆمپانیایه‌كه و به وه‌همی ناوی ده‌بات، ئێمه ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ناوبراو ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و جه‌خت ده‌كه‌ین كه فرۆشتنی نه‌وتی ره‌ش بۆ كۆمپانیاكه‌و كۆمپانیاكانی تریش هه‌مووی به شێوه‌ی ره‌سمی و فه‌رمانی وه‌زاری بووه و دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت بڕی پێویستی مانگانه‌یان بۆ دابین كراوه به پێی به‌رنامه‌ی رۆژانه‌یان.