نوچەنێت.هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌كانی داعش له‌ناو شه‌نگال بۆردومان ده‌كه‌ن و زیاتر له 15 تیرۆریست ده‌كوژن.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری شه‌نگال بهKNNی راگه‌یاند: دوای پێدانی زانیاریی ورد له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، 2 باره‌گای داعشیان له‌گه‌ڕه‌كی نه‌سر له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌نگال، بۆردومان كرد‌وه‌و به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌و بۆردومانه‌دا، زیاتر له 15 تیرۆریستی داعش كوژراون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: جگه له‌كوژرانی ئه‌وچه‌كدارانه، ئه‌و دوو باره‌گایه‌ی داعش به‌ته‌واوی وێران كراون‌و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسان كراون، هاوكات 4 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازیشیان له‌ناوبراون.
به وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه: داعش له‌ناو شه‌نگال، زۆر لاواز بوه‌و تێكڕای شوێنه ستراتیژییه‌كان له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان، هه‌ركاتیش فه‌رمانیان پێ بكرێت، ده‌توانن به‌كه‌مترین كات، ته‌واوی شاره‌كه له داعش پاك بكه‌نه‌وه.