نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو دەڵێت،له ئێستادا تاكه كه‌سێك كه بتوانێت دۆسیه‌ی كورد له مه‌حفه‌له نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا بجوولێنێت و مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكرێت، كاك مسعوده.
عادل نوری،پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له پەیامێكدا بەناونیشانی(پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مان بگه‌زین)كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە نوسیویەتی: پاش گورزی كوت و پری ( عاصفه الحسم) ی وڵاتانی خلیج + توركیا‌و پاكستان دژ به حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه راسته‌وخۆ ئێرانیشی گرته‌وه ، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره روو له كوردستان ده‌كات و پیویسته خۆمان بۆ خولێكی تری به‌ربه‌ره‌كانئ و مه‌ترسی ئاماده بكه‌ین و به‌ره‌كانی ریزی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌مان ساز‌و جۆش بده‌ین و هه‌رچی ناكۆكی و ره‌نجانمان له یه‌كه دوای بخه‌ین.
ئەو پەرلەمانتارە ده‌شڵێت:له ئێستادا(به رای من وه به‌ده‌ر له بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حیزبی) تاكه كه‌سێك كه بتوانێت دۆسیه‌ی كورد له مه‌حفه‌له نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا بجوولێنێت و مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكرێت، كاك مسعوده.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مان بگه‌زین
——————– ————
سڵاو ئازیزان.
ئێمه‌ی نوێنه‌رانی ئێوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، بێگومان ده‌بێت ده‌نگ و ره‌نگ و سه‌نگی ئێوه بین وه‌ك له هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنمان پێدان..
دیاره ده‌بێت چاوی كراوه بین له‌م سه‌نگه‌رو كه‌له‌به‌ره‌ی خه‌باتی سیاسی و یاساییدا وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه خاكپارێزه‌كان به گیانی خۆیان سنووری كوردستان ده‌پارێزن, ده‌بێـت ئێمه‌ش چاوی كراوه‌ی ئێوه بین..
لێره‌وه ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ئێمه رۆژانه لێره ده‌یبینین به پێویستی ده‌زانم به ئه‌مانه‌ته‌وه بیخه‌ینه پێش چاوی ئێوه‌ی به‌رێز تا وێنه‌و وێناكان له گه‌ڵ واقعی به‌ره‌كانی جه‌نگ و ناوخۆی كوردستان پێكه‌وه گرئ بده‌ین و له سه‌ر ئه‌و وێنا‌و بنه‌مایانه بریاره چاره نووس سازه‌كانمان بده‌ین.
ئازیزان: پاش گورزی كوت و پری ( عاصفه الحسم) ی وڵاتانی خلیج + توركیا‌و پاكستان دژ به حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه راسته‌وخۆ ئێرانیشی گرته‌وه ، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره روو له كوردستان ده‌كات و پیویسته خۆمان بۆ خولێكی تری به‌ربه‌ره‌كانئ و مه‌ترسی ئاماده بكه‌ین و به‌ره‌كانی ریزی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌مان ساز‌و جۆش بده‌ین و هه‌رچی ناكۆكی و ره‌نجانمان له یه‌كه دوای بخه‌ین. ..
مه‌ترسییه‌كان:
1- ئێمه له عێراقدا دوو كێشه‌مان هه‌یه:
له گه‌ڵ عه‌ره‌بی سونه كێشه‌ی خاكمان هه‌یه و له گه‌ڵ عه‌ره‌بی شیعه كێشه‌ی ده‌سته‌ڵات و رزق و رۆزی و بژێوی رۆژانه..
له ماوه‌ی 12 ساڵی پێشوودا عه‌ره‌بی سوونه بئ سه‌رو به‌رو بئ پشت و په‌نا بوون و كاتێكی زۆر ساز‌و له بار بوو كه كێشه‌ی خاكیان له گه‌ڵ یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌و بگه‌ینه سازانی یه‌كجاری و هه‌تا هه‌تایی له روانگه‌ی ماده‌ی (140) وه.. .
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه نه‌كرا! ئێستا دوای ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لوولی حسم له سعودیه‌و خه‌لیجه‌وه هه‌ڵیكردو بریاریان داوه نینۆكی درێژبووه‌وه‌ی ئێران بكه‌ن له ( یه‌مه‌ن، سوریا، بحرین، لوبنان، حتماً عێراقیشی به شوێندا دێت)، له ئێستاوه كێشه‌ی عه‌ره‌به سوونه‌كان تدویل بوو وه خاوه‌نێكی به هێزیان بۆ په‌یدا بوو! له ئێستا به دواوه كێشه‌ی ئێمه ته‌نها له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه‌و گروی و شمرو عوبێد دا نابێت به ڵكو هاوپه‌یمانییه‌كی زلهێزیان له پشته!
2- ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسی یه ، تاكه رێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی ئێمه بۆ هه‌موو هه‌نارده‌و هاوورده‌یه‌ك توركیایه‌و ئومێدێكی زۆرمان پئ ی هه‌بوو ، ئه‌وا له ئێستادا ئه‌ویش له‌و هاوپه‌یمانییه‌دایه‌و شتێك هه‌موویان پێی رازی نه‌بن و بریاری له سه‌ر نه‌ده‌ن بۆ ئێمه ئه‌سته‌مه‌و ئه‌گه‌ر پشتیوانی و میهری خوا‌و لێزانی سه‌ركرده‌كان و هیممه‌تی هه‌موولایه‌ك یه‌ك نه‌گرن ئه‌وا رۆژانێكی سه‌خت چاوه‌روانمان ده‌بن!
3- ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شۆك بوو بۆ من : دوێنێ له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا له گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام پارله مانی عه‌ره‌بی سونه‌دا وه‌ستابوین ، راسته‌و راست (مشعان جبوری) رووی له من كرد‌و ووتی: “ئێمه ئاماده‌ین هێزی ئێرانتان بۆ بێنین تا له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه ده‌رتان بكه‌ین و نه‌ك ته‌نها ئێران، به‌ڵكو ئاماده‌ین هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ شه‌یتان بكه‌ین دژی ئێوه! چوونكه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئێمه ئێوه‌ن”!
هه‌روه‌ها ووتی: ناكۆكی ئێمه‌و عه‌ره‌بی شیعه ئاسانه‌و وه‌لای ده‌نێین و به هه‌ردوولاوه رووده‌كه‌ینه ئێوه‌و ئه‌وكات خۆتان ده‌بیننه‌وه! ته‌بعه‌ن من قسه‌ی زۆر ره‌ق و تووندم پئ كرد بۆ ووتنی ئێره ناگونجێت!
ئه‌و زۆر تێكچوو ووتی: چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد به‌و شێوه وه‌ڵامم بده‌یته‌وه‌و تكا ده‌كه‌م قسه‌كانت بكێشه‌وه‌و لێبووردن بكه(چوونكه له به‌رده‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌دا زۆر منت شكاند) ،
منیش ووتم : هێشتا كه‌مم ووتووه و شایسته‌ی زیاتری به‌ڵام نامه‌وێت له‌وه زیاتر قسانێك كه بۆ زمانی من ناشێت و بۆ تۆ ده‌شێت پێت بڵێم! له راستیدا زۆر گرژ بوو وورته‌و سرته‌ی نه‌ما! ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێـت بیڵێم:
عه‌ره‌به سونه‌كان هۆشێكیان به به‌ردا هاتۆته‌وه‌و خه‌ریكه جۆری قسه‌و لێدوانیان ده‌گۆرێت ، بۆیه تا كات ماوه هیوادارم گوئ له‌م پێشنیارانه‌م بگیرێت، من وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانم و بۆ مێژووش ویژدانی خۆم ئاسووده ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: چاكسازی سیاسی ناوخۆی كوردستان:
• پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر سئ لایه‌نی ئۆپۆزسێونی دوێنئ و شه‌ریكی ئێستا له ته‌واوی داموو ده‌زگاكانی كوردستاندا هاوبه‌ش بكه‌ن،
بۆ نمونه:
– سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
– فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كانی ده‌ه‌وه.
– ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم.
– ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم.
– ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم.
– ده‌زگای دژه تیرۆر.
– ته‌واوی ئه‌و ده‌سته‌و ده‌زگایانه‌ی كه زیاتر پارتی و یه‌كێتی قۆرخیان كردوه‌و لایه‌نه‌كانی تریان تێدا نییه.
• پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌رداری چه‌ند ده‌زگاو وه‌زاره‌تێك ببێت( هه‌رچه‌ند مافی هه‌ڵبژاردنی خۆشی بێ) بۆ سئ لایه‌نه‌كه‌ی تر.
• داوا له‌و سئ لایه‌نه بكرێت هه‌ریه‌كه‌یان له هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار گه‌نج ئاماده بكات بخرێنه ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان.
• له زووترین كاتدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌ك بگرێته‌وه و ببێت به سووپایه‌كی نیشتمانی.
• ئه‌نجوومه‌نێك درووست بكرێت به ناوی ( ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كوردستان) و له پارله‌مانی كوردستان یاسای بۆ ده‌ربكرێت و رێك بخرێت و تێیدا سه‌رۆكی 4 لایه‌نه سیاسیه‌كه‌ی تر( یه‌كێتی ، گۆرن، یه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵ) ببن به هاوكارو جیگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌شداربن له نه‌خشه‌سازی بریاری كوردستان – به‌و مه‌رجه‌ی هیچ مووچه‌و ئیمتیازاتێكی ئه‌وتۆیان نه‌بێت باری دارایی هه‌رێم قورس‌تر بكه‌ن.
• هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه گشت لایه‌نه‌كان خۆیان به خاوه‌نی كوردسستان بزانن و ئینتیمای هه‌موو تاكێكی كورد بۆ كوردستان بێت.
دووه‌م: دیاره ئێمه كاتێكی زۆر كه‌ممان ماوه بۆ یه‌كلا كردنه‌وه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و زۆر یش دره‌نگه كه ئێستا باسی لێوه بكرێت، بۆیه من زۆر به په‌رۆشه‌وه وه له روانگه‌ی دڵسۆزی و خه‌مخۆریم بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردستان، وه بۆ خوێنی شه‌هیدانی 100 ساڵه‌ی رابووردوو ئه‌نفال و كیمیاباران – به خوێنی گه‌شی تازه رژاوی ئێستای پێشمه‌رگه‌شه‌وه- ، تكا ده‌كه‌م ده‌پارێمه‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌كان ، جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی كوردستان، زۆر به‌رپرسیارانه و به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن، له ئاستی مه‌ترسی قۆناغه‌كه‌دا بن، ره‌خنه‌و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی یه‌كان وه‌لا نێن و مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌م شێوه یه‌كلا بكه‌نه‌وه:
1- بكرێت به سیستمی پرلمانی.
2- له ئێستادا (به رای من وه به‌ده‌ر له بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حیزبی) تاكه كه‌سێك كه بتوانێت دۆسیه‌ی كورد له مه‌حفه‌له نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا بجوولێنێت و مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكرێت، كاك مسعوده.. .
بۆیه ده‌بێت: پارتییه‌كان كاك مسعود بۆخۆیان قۆرخ نه‌كه‌ن و به موڵكی كوردی بزانن و هه‌ڵس و كه‌وتوو ره‌فتارێك نه‌كه‌ن ئیستیفزازی بێـت و به زیانیش بۆ حیزبه‌كه‌یان و كاك مسعودیش بگه‌رێته‌وه !
له‌ولاشه‌وه ئێمه‌ی لایه‌نه‌كانی تر پێویستمان به كاك مسعوده وه‌ك كوردێك بۆ ئه‌م قۆناغه و پێویستیش ناكات هیچ هه‌ستیارییه‌ك و نیگه‌رانییه‌كمان هه‌بێت!
3- كاك مسعودیش خۆی وه‌ك لیپَرسراوی ئه‌م هه‌رێمه بزانێـت و گه‌وره‌تر له بازنه‌ی پارتی مامه‌ڵه بكات ، دڵنیام به‌وه هه‌م ئه‌و گه‌وره‌تر ده‌بێت و هه‌م هه‌رێمه‌كه‌شمان شكۆدارتر ده‌بێت.
4- ئه‌م قۆناغه قۆناغی په‌رینه‌وه‌یه‌و دوژمنی زۆر ده‌وری داوین، ووریایی زۆری ده‌وێت.
5- هه‌روه‌ها به بیانووی بوونی دوژمنی ده‌ره‌كییه‌وه پاساو بۆ گه‌نده‌ڵی ناوخۆ نه‌هێنرێته‌وه! باوه‌ك ئیسرائیل مامه‌ڵه بكه‌ین، 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و 56 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌وریان داوه‌و له ناو خۆییدا له گه‌ڵ هاووڵاتیانی خۆیدا شفاف به‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌كات!
دڵسۆزتان
عادل نوری
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
29.3.2015