نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەیلا زانا و ئۆنده‌ر لەگەڵ بارزانی كۆبونەوەو پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندە نێچیرڤان بارزانى كەله پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ریدا سایشی كردبوو.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30-3-2015، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان خاتوو له‌یلا زانا و سڕڕی سوڕه‌ییا ئۆنده‌ر، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا كرد“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له دیدارێكدا خاتوو زانا و به‌ڕێز ئۆنده‌ر، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی دوایین سه‌ردانی خۆیان بۆ دوورگه‌ی ئیمرالی و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان خسته ڕوو و سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزیانی به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند و گوتیان: به‌ڕێز ئۆجالان به ته‌واوی ئاگاداری هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه بۆ پشتگیری و هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری و ڕێز و ستایشی خۆی بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپات كردووه‌ته‌وه“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاستی و چاره‌سه‌ری تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی پابه‌ندی به ئاشتی و چاره‌سه‌رییه‌وه كرده‌وه و هیوایان خواست كه هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتی و چاره‌سه‌ری له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رده‌وام بێت و ڕێگه نه‌درێت كێشه لاوه‌كییه‌كان، كاریگه‌ری له ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری بكات“.
لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌كی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه پشتگیری و هاوكاریی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ریمان كردووه، به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته سه‌ر شانمان، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”له دیداره‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و گرنگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرا و له‌مباره‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه دووپات كرده‌وه كه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه“.