هیللى لۆڤ: ویستوومه‌ كلیپه‌كه‌م به‌كه‌مترین پاره‌ دروست بكرێت

0

نوچه‌ نێت
كچه‌ گۆرانیبێژى كورد هیللى لۆڤ باس له‌ نوێترین كلیپى ده‌كات و ده‌ڵێ” ده‌مه‌وێ به‌كه‌مترین پاره‌ دروست بكرێت” ئه‌و له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ په‌یجى خۆى بڵاوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێ” ئه‌و چونکە لەو کلیپەمدا هەموو پێشمەرگەکان خۆ بەخشانە و بە بێ بەرامبەر بەشداریان لە کلیپەکەمدا کردوە جگە لە چەند گروپ و خەلکانی تریش چونکە کارەکەیان بە خزمەتێک دەزانی بۆ کوردستان، وێنە گرتنەکەش لە شوێنە گشتیەکان و بەرەکانی جەنگ بووە کە ئەمەش هیچ داهاتێکی پێویست نە بووە”
هیلى لۆڤ به‌ پێچه‌وانه‌ى هونه‌رمه‌ندانى دیكه‌ كلیپ له‌ ناوه‌وه‌ى كوردستان ده‌كات و خۆشى له‌كاره‌كانى به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێ بۆیه‌ ده‌ڵێ”گۆرینی فیکرەیەی دورست کردنی کلیپ لە دەرەوەی وولات ، تا ئێستا زۆر کەس پێیان وا بووە تەنها لە دەرەوەی کوردستان کلیپی بە هێز دورست دەکرێت بەڵام ئەم فیکرەیەم بە بەڵگەوە گۆری کە کلیپی یەکەمم لە زۆربەی میدیا گەورەکانی جیهان بە یەکێک لە کلیپە بەهێزەکانی جیهان دانرا کە لە کوردستانم دورست کردبوو، لە رۆژی ١٧ ئەم مانگەش رۆژنامەی گاردیانی بریتانی لە ناو لیستی بەهێزترین و نوێترین کلیپەکانی جیهان کلیپەکەم لە ریزبەندی یەکەم دانا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com