شێخ تەمیم، ئەمیری قەتەر گرانبەهاترین ڤێللای شاری ئیستنەبوڵی تورکیای بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ کڕی و پێشکەشی هاوسەرەکەی کرد.
میدیاکانی تورکیا ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە. ئەو ڤێلایە کە دەڕوانێت بەسەر گەرووی بۆسفۆرسدا بە Erbilginler Yalisi ناسراوە.
لە کاتی سەردانی ئەمیری قەتەردا بۆ تورکیا لە سەرەتای مانگی ئازاری 2015، هاوسەرەکەی لەکاتی گەڕاندا لەنێو شاری ئیستەنبوڵ ڤێللاکەی بینیوە و بەدڵی بووە. شێخ تەمیمیش لەسەر داوای هاوسەرەکەی ئەو ڤێللایەی بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ کڕیوە.
ڤێللاکە رۆژی 25-3-2015 لە فەرمانگەی تۆماری خانوبەرەی ئیستەنبوڵ کراوە بە ناوی باوکی هاوسەرەکەی شێخ تەمیم-ەوە