نوچەنێت.هه‌ولێر:
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،لە راگەیەنراوێكدا هەواڵی ئەوە رەتدەكاتەوە كە لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی (10) رۆژی رابردوو بۆ (15) حوكمدراوی چاكسازی سلێمانی درابێت.
دەقی راگەیەنراوەكە:
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌والێك له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بلاو كرایه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی (10) رۆژی رابردوو بۆ (15)حوكمدراوی چاكسازی سلێمانی .
ئێمه له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌ری هه‌واله‌كه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌ینین كه له ماوه‌ی رابردوودا لێبوردنی تایبه‌تی بۆ هیچ زیندانیه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سلێمانی ده‌رنه‌كراوه و هه‌واله‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه .
داواكارین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ووربینانه‌تر مامه‌له له‌گه‌ڵ هه‌واله‌كاندا بكه‌ن و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداریش پابه‌ندتر بن له گواستنه‌وه‌ی راستیه‌كاندا .
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
29/3/2015