له‌وانه‌یه ئاشتى هه‌ورامى كه‌موكوڕى هه‌بێت به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه عه‌بادى له ئاشتى راستگۆتر بێت
نوچه نێت تایبه‌ت
فرسه‌ت سۆفى په‌رله‌مانتارى پارتى، پێیوایه حزبه‌كانى به‌شداربوو لەحکومەتی کوردستان، خۆیان له‌به‌رپرسیارێتى قه‌یرانه‌كان ده‌دزنه‌وه، بۆ داپۆشینى ئه‌وه‌ش نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌نه ئامانجى راگه‌یاندن.
ئەگەرچی لەدۆخێکی ئاڵۆزی پڕ لەهیوایی لەپێکەوە کارکردنی حزبە سیاسییەکان، نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵى دروستكردنى حكومه‌تى بنكه فراوانى دا و ئەو حکومەتەشی راگەیاند، هێشتاش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌و لایه‌نانه و راگه‌یاندنى حزبه‌كانى به‌شداربوو له‌حكومه‌ت، ده‌كرێته ئامانج بۆ هێرشی راگەیاندن.
بۆ هۆکاری بەئامانجکردنی نێچیرڤان بارزانی، د.فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى پارتى، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، یەکێک لەهۆکارەکان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە” تا ئێستاش وه‌ك پێویست متمانه‌ی سیاسی له نێوان هێزه سیاسیه‌كان دروست نه‌بووه‌و بنه‌ماكانی حكومه‌تی بنكه فراوان هێشتا زۆر لاوازن”.
هۆكارێكى دیكه‌ش وا باس دەکات، حزبه‌كان خۆیان له به‌رپرسیارێتى ده‌دزنه‌وه و ده‌ڵێت” ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌ت، نایانه‌وێت مه‌سئولیه‌تی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له هه‌رێم هه‌یه هه‌ڵبگرن. ده‌یانه‌وێت هه‌موو به‌ربرسیاریه‌تیه‌كه بخه‌نه سه‌ر شانی كاك نێچیرفان و پارتی، ئه‌مه‌ش خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیاریه‌تی، ئه‌گینا ناكرێت تۆ له‌و حكومه‌ته به‌شدار بیت و هیچ به‌رپرسیاریه‌تیش هه‌ڵنه‌گریت، له كاتێكدا له ده‌سكه‌وته‌كان خۆیان به پشكدار ده‌زانن”.
لەلایەکی ترەوە، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پەڕلەمانتارانی کورد لەبەغدا، لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کوردستان دانیشتن، بەڵام دوای دانیشتن قسەکانی دانیشتنەکانیان لەراگەیاندنەکان نەخستە بەرباس، و هیچ تەفسیرو شیکردنەوەیان هیچ نەدا بەخەڵک. بەڵام دوای دانیشتنیان لەگەڵ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قسەکانی عەبادییان بۆ خەڵکی کوردستان گواستەوە، هۆشیار عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەبەغدا، وتی ئاشتی هەورامی هەڵەی کردووە بە عەبادی وتووە ئەو پارە کەمە بنێرە بۆ داعش، نەک بۆ کوردستان، داوای کرد لێپرسینەوە لەئاشتی هەورامی بکرێت، چونکە بەڕای ئەو ئەوە سنگفراوانی عەبادی بووە، ئەو قسەیەی ئاشتی هەورامی قبوڵکردووە.
لەو بارەیەشەوە فرسەت سۆفی بۆ نوچەنێت وتی”بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا من ئاگاداری تەفاصیلی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نیم، بۆیه له‌وانه‌یه نه‌توانم قسه‌ی له باره‌وه بكه‌م” به‌ڵام له‌باره‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانتارانى كورد له‌گه‌ڵ عه‌بادى پێی وایە”تۆمه‌تباركردنی ئاشتی هه‌ورامی و داكۆكی كردن له عه‌بادی، وێرای ئه‌وه‌ی كه د.ئاشتی هه‌ورامی له‌وانه‌یه كه‌موكوڕی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه قه‌ت به‌و مانایه نییه كه ئیمه عه‌بادی به باشتر‌و راستگۆتر له گه‌ل كورد بزانین، ئه‌وه‌شیان دیسان به شێكه له‌و ململانی ناته‌ندروسته‌ی كه پێشتر ئاماژه‌م پێدا، هه‌روه‌ها به‌شیكه له راكردن له به‌رپرسیاریه‌تی، بۆیه من پێموایه گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی ئێمه له‌م قۆناغه یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه، ئه‌گینا زۆر قورسه بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تیپه‌ر بكه‌ین”.