نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ،رایده‌گه‌ێنێت،ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر ده‌ستوور سازان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا نه‌كات،ئه‌وا ئه‌توانرێت به زۆرینه ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه‌و بهێنرێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان.
مه‌روان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی شرۆڤه‌ی سه‌ر به‌حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه”ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستوور سازان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا نه‌كات، ئه‌وا ئه‌توانرێت به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه‌و بهێنرێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان“.
وتیشی”به‌ڵام قورسه له‌م بارودۆخه‌دا حزبێكی وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان و رۆڵی ئه‌و پارته له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت، ئه‌مما پێویسته پارتی ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا نه‌رم بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستوور بگه‌ینه رێكه‌وتنی كۆتاهی“.
ناوبراو له باره‌ی ویلایه‌تی بارزانیه‌وه ووتی”ئه‌گه‌ر ده‌ستوور بخرێته راپرسییه‌وه ئه‌وا بارزانی ئه‌توانێت بۆ ویلایه‌تی سێهه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه‌و ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌گه‌ر هه‌مواریش بكرێته‌وه ئه‌وا پێویسته ده‌ستكاری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی بۆ ویلایه‌تی سێهه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باره‌ی رازی‌بوونی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیادكردنی ویلایه‌تی سێهه‌م له‌پێناو ئه‌وه‌ی بارزانی بۆ جاری چواره‌م ببێته‌وه به سه‌رۆك؛ ووتی”ئه‌وه ئه‌و كاته ئێمه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێش رووداو ناكه‌وین“.