نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و دەڵێت،د.شێركۆ و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه نه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و نه هیچ لایه‌نێكی تر بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له‌پاره‌ی كاره‌بای فامیلی مۆڵ و هیچ هاوبه‌شێك له سنووری كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر نه‌د‌راوه، جگه له راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وهو دەڵێت، دوای ئەوەی(د.شێركۆ جه‌وده‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتوو: (له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون و ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ملیۆنه‌ها دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراوه له پای لێخۆشبوو‌ن له پاره‌ی كاره‌بای (فامیلی مۆڵ) له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و پێدانی سووته‌مه‌نی به كۆمپانیایه‌كی وه‌همی قیر به‌ناوی زیبۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه). بۆیە كاك د. شێركۆ و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه نه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و نه هیچ لایه‌نێكی تر بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له‌پاره‌ی كاره‌بای فامیلی مۆڵ و هیچ هاوبه‌شێك له سنووری كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر نه‌د‌راوه، جگه له راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌روه‌كو له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی فامیلی مۆڵ ئه‌نجام دراوه به‌هه‌مان شێوه بۆ هه‌ر هاوبه‌شێك ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت كه هه‌ڵه له ئه‌ژماركردنی كرێیه‌كه‌ی دابووه.
ئەمەی خوارەوەش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یە:
وه‌ڵامێك و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه بۆ په‌رله‌مانتاری به‌ڕێز د. شێركۆ له‌باره‌ی كرێی كاره‌بای فامیلی مۆڵ
به‌ڕێز د. شێركۆ جه‌وده‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتوو: (له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون و ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ملیۆنه‌ها دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراوه له پای لێخۆشبوو‌ن له پاره‌ی كاره‌بای (فامیلی مۆڵ) له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و پێدانی سووته‌مه‌نی به كۆمپانیایه‌كی وه‌همی قیر به‌ناوی زیبۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه).
له‌باره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به كرێی كاره‌بای فامیلی مۆڵ له هه‌ولێر ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان:
یه‌كه‌م: به‌پێی رێنماییه‌كانی پێدانی كاره‌بای ساڵی 1989 كه له فه‌رمانگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێم كاری پێده‌كرێت پێویسته راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه ئه‌نجام بدرێت بۆ كرێی كاره‌بای هه‌ر هاوبه‌شێكی كاره‌با كه هه‌ڵه له ئه‌ژماركردنی كرێی كاره‌باكه‌یدا بێت، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ژمێركار یان كارمه‌ندی كۆمپێوته‌ر(مدخل) كه به‌هه‌ڵه پێوه‌ر بخوێنێته‌وه یان به هه‌ڵه ژماره‌كانی بخرێته كۆمپیوته‌ره‌وه، كه ئه‌مانه هه‌ڵه‌ی مرۆڤن و ئه‌گه‌ری روودانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی تێكچوونی پێوه‌ر (سعاتی كاره‌با) كه ئامێرێكه و ئه‌گه‌ری تێكچوونی هه‌یه.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به فامیلی مۆڵ و پێكهاته‌كانی كه له یه‌ك جێگادان، ئه‌م پرۆژه‌یه كه له ساڵی 2008-ه‌وه له ژێر جێبه‌جێكردندابوو، له‌سه‌ره‌تا یه‌ك محه‌ویله و دواتر به‌پێی فراوانبوون، محه‌ویله‌ی بۆ زیادكراوه، ئێستا 16 محه‌ویله‌یان هه‌یه و هه‌ر یه‌كێك له‌و محه‌ویلانه پێوه‌ری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و پسوله‌یان بۆ ده‌رچووه و به‌ڕێكوپیكی كرێی كاره‌بایان داوه و تاكو به‌رواری 13/1/2015 كرێی كاره‌بای هه‌ر 16 محه‌ویله‌كه له سه‌ره‌تاوه بریتییه له ( 6, 001,501,961 ) شه‌ش ملیار و ملیۆنێك و پێنج سه‌د و یه‌ك هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست و یه‌ك دینار سه‌رجه‌م پاره‌كه دراوه و هیچ قه‌رزار نین.
له سه‌ره‌تاوه تائێستا دووجار راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كرێی كاره‌با كراوه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌مجار: كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی 10 محه‌ویله له ماوه‌ی ساڵێك و دوو مانگ (14/12/2010 تاكو 12/1/2012) به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی ژمێركار بڕی (454,308,320) دیناربووه، دوای به‌دواداچوونی لیژنه‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌لایه‌ن ژمێركاره‌وه خوێندراوه‌ته‌وه پێویسته جارانی فاكته‌ری لێكدانی (معامل چرب)ی پێوه‌ره‌كه بكرێت و ژمێركار شاره‌زایی ئه‌م جۆره پێوه‌ره نه‌بووه، بۆیه هه‌ڵه رووی‌دابوو، بۆیه راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆكراوه وه بڕی كرێی كاره‌بای ئه‌م 10 محه‌ویله‌یه بۆ ماوه‌ی ئاماژه‌پێدراوی سه‌ره‌وه له (454,308,320) دینار ده‌بێته (1,246.896,890) دینار، دوای تۆماركردنی سكاڵا له وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌لایه‌ن خاوه‌نی فامیلی مۆڵه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به‌هۆی زۆربوونی كرێیه‌كه‌وه دوای به‌دواداچوونی لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت و چه‌سپاندنی دروستی ئه‌ژماركردنی كرێیه‌كه بڕی (1,246.896,890) دیناره‌كه‌یان بۆ كرا به‌پشك (قسگ) و پاره‌كه‌یان دا.
دووه‌م جار: یه‌كێك له محه‌ویله‌كانی فامیلی فان كه قه‌باره‌كه‌ی یه‌ك ئێم ڤی ئه‌یه له رێكه‌وتی 7/3/2013 كه ژمێركار پێوه‌ره‌كه‌ی ده‌خوێنیته‌وه بڕی خویندنه‌وه‌كه‌ی ئێجگار زۆر ده‌بێت (به به‌راورد له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌كانی پێشوو تێكڕای كاره‌بای خه‌رجكراوی رۆژانه‌ی 141 جار له رۆژێكدا زیاتر ده‌بێت، پێشتر رۆژانه 1462 یه‌كه‌ی له رۆژێكدا خه‌رجكردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌كه ده‌بووه 206803 یه‌كه له رۆژیكدا) بۆیه گومانی لێ ده‌بێت و خویندنه‌وه‌كه‌ی ناداته كارمه‌ندی كۆمپیوته‌ر، دواتر له 28/10/2013 جارێكی تر پێوه‌ره‌كه ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مجاره‌یان ده‌یداته به‌شی كۆمپیوته‌ر و له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی تر داخلی كۆمپیوته‌ر ده‌كریت به‌بێ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی كۆمپیوته‌ر ئاگادار بكاته‌وه له گومان و تێبینییه‌كه‌ی كه پێوه‌ره‌كه ئێجگار زۆری خویندووه‌ته‌وه بۆیه پسوله‌ی ئه‌م پێوه‌ره‌ش له‌گه‌ڵ پسووله‌كانی تر چاپ ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كریت.
دوای گه‌یشتنی پسووله‌ی كاره‌بای ئه‌م پێوه‌ره به خاوه‌نی فامیلی فان و ئاگاداربوونه‌وه‌یان كه بڕی كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی یه‌ك محه‌ویله‌یان 1,820,331,000 دینار كرێی كاره‌بای بۆ هاتووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 341 رۆژ له 21/11/2012 تاوه‌كو 28/10/2013 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر 3 ده‌كه‌ن، كه ئه‌م هاوبه‌شانه له سنووری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ن و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به فه‌رمانی كارگێریان ژماره 326له 5/2/2014 لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م سكاڵایه كه چوار سه‌رۆكی ئه‌ندازیارانی پێشكه‌وتوو و تێبینه‌رێكی هونه‌ری پێشكه‌وتووی شاره‌زا له لیژنه‌كه‌دا بوونه.
دوای تێستكردنی (فحص) ی پێوه‌ره‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پێوه‌ره‌كه به‌هه‌ڵه كارده‌كات، بۆ دڵنیابوونی زیاتر لیژنه‌كه هه‌ڵساون به ئه‌ژماركردنی كاره‌بای خه‌رجكراوی ئه‌م محه‌ویله‌یه، به گریمانه و وادانانی كه محه‌ویله‌كه به‌هه‌موو توانای كاری كردبێت و به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی ئه‌و 341 رۆژه بۆ یه‌ك خوله‌كیش كاره‌بای لێ نه‌بڕابێت (هه‌رچه‌نده ئه‌م گریمانه‌یه مه‌حاڵه، چونكه هیچ هاوبه‌شێكی كاره‌بامان نییه كه هیچ كاره‌بای لێ نه‌بڕابێت)، هێشتا بڕی كاره‌با خه‌رجكراوه‌كه ناگاته سێ یه‌كی ئه‌و بڕه‌ی كه له پێوه‌ره‌كه تۆماركراوه.
دوای دڵنیابوون له تێكچوونی پێوه‌ره‌كه به‌پێی رێنماییه‌كانی كاره‌با و به پشتبه‌ستن به تێكڕای كاره‌بای خه‌رجكراوی ئه‌م محاویله‌یه له‌هه‌مانكات و ماوه‌ی ساڵی رابردوو كرێی كاره‌باكه‌ی بۆ ئه‌ژماركراوه بریتی بووه له 82,175,250 ملیۆن دینار و خاوه‌نه‌كه‌ی پاره‌ی داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به فه‌رمانی كارگێری ژماره (418له 19/2/2014) لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه له هۆكاری كه‌مته‌رخه‌می نه‌خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه و ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه له‌لایه‌ن ژمێركاره‌وه له هه‌بوونی ئه‌م گرفته له پێوه‌ره‌كه و ژمێركار دانی به‌هه‌ڵه‌كه‌دا ناوه و پاشان سزادراوه و له‌كاری ژمێركاری لادراوه.
له‌كاتێكدا برای به‌ڕیزمان كاك د. شێركۆ و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه نه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و نه هیچ لایه‌نێكی تر بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له‌پاره‌ی كاره‌بای فامیلی مۆڵ و هیچ هاوبه‌شێك له سنووری كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر نه‌د‌راوه، جگه له راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌روه‌كو له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی فامیلی مۆڵ ئه‌نجام دراوه به‌هه‌مان شێوه بۆ هه‌ر هاوبه‌شێك ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت كه هه‌ڵه له ئه‌ژماركردنی كرێیه‌كه‌ی دابووه.
له‌هه‌مانكاتدا خۆزگه برای به‌ڕێزمان كاك د. شێركۆ به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه كه به‌داخه‌وه وادیاره زانیاری هه‌ڵه‌یان پێداوه و په‌له‌ی نه‌كردبایه و له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی كاره‌باوه داوای روونكردنه‌وه‌ی بكردبایه و ئه‌وكات له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژدا ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان به‌سه‌رجه‌م دۆكیۆمێنته‌كانه‌وه ده‌گه‌یانده ده‌ستی به‌ڕێزیان.
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین سوپاسی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ین ئاگادارمان بكاته‌وه له هه‌بوونی هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك له‌هه‌ر یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی كاره‌بای سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان كه هیوادارین به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان بێت نه‌وه‌ك راگه‌یاندن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر
28/3/2015