لاشه‌ی شه‌ش تیرۆرستیش به سوتاوی له شوێنی روداوه‌كه به‌جێمان
نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-3-2015 ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له سه‌نته‌ری شاری شه‌نگال كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژران و لاشه‌ی شه‌ش تیرۆرستیش به سوتاوی له شوێنی روداوه‌كه به‌جێمان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌نگال به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال كه به‌نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یاندا،به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌توندی لێیان هاتنه ده‌ست و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: له شوێنی روداوه‌كه لاشه‌ی شه‌ش تیرۆرستی داعش به سوتاوی كه‌وتونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خۆشبه‌ختانه هێزی پێشمه‌رگه له‌و په‌لاماره‌دا هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه.