نوچەنێت.هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان سێ شوێنی ستراتیژی تیرۆرستانی داعش له‌ناحیه‌ی گه‌یاره ده‌كه‌نه ئامانج و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست ده‌كوژرێن و بریندارده‌بن.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-3-2015 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمان چه‌ند گۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعشیان له رۆژئاوای گوندی ئه‌ركوبه له‌نزیك گوندی جدعه‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی گه‌یاره‌یان كردونه‌ته ئامانج و زیاتر له 17 تیرۆرستی داعش كوژراون و شه‌شی تریش برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناحیه‌كه كراون.
وتیشی: بۆردومانه‌كه به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری بووه‌و سێ شوێنی ستراتیژی كراونه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆری سه‌ربازی و لۆجیستی لێداون و له‌و ناوچه‌یه لاوازیكردوون.