نوچەنێت.ههولێر:
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەڵێ، لەوەتەی هێزی پیشمەرگە گەیشتووەتە کۆبانی ٤ هەزار داعش کوژراون؛ هەڵبەت لەئێستادا ٣٥ هەزار هاووڵاتی بۆ شارەکەیان گەڕاونەتەوە.
عەمید تەڵعەت ساڵح زراری،فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە: پێشمەرگە رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە ئازادکردنەوەی تەواوی کۆبانی و لەوەتەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتوونەتە ئەو شارە تا ئێستایشی لەگەڵدابێ، ٤ هەزار تیرۆریستی داعش کوژراون.
سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکانیشەوە فەرماندەکەی پێشمەرگە دەیشڵێت، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بەردەستن تا ئێستا، ٣٥ هەزار خەڵکی گەڕاونەتەوە شارەکەیان.