نوچەنێت.هه‌ولێر:
عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه بچێته ناو هه‌ر جۆره هاوكێشه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن.
شه‌وی رابردوو 28-3-2015 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی عیراقی و سه‌رۆكی هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له ماڵی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجامدرا.
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكدا به PUKmediaی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو تایبه‌ت بوو به یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی ره‌سمی لایه‌نه عیراقیه‌كان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی یه‌مه‌ن و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه له ناوخۆی ئه‌وڵاته سه‌ریان هه‌ڵداوه.
وتیشی: كۆده‌نگیه‌ك هه‌بوو بۆ به‌شدارینه‌كردنی عیراق له‌و هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌تایبه‌ت كه ئێستا عیراق له بارودۆخێكی خراپ و شه‌ڕ له گه‌ڵ تیرۆردایه، سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆربوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه دۆخی ناوخۆی یه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دیبلۆماتیانه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌ربكرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: بڕیاردرا به چاودێری كۆمكاری عه‌ره‌بی كێشه‌كانی یه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و چاره‌سه‌ری سیاسیانه چاره‌سه‌ربكرێن، نه‌ك پێكهێنانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی عیراق ئاڵا تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك بۆ لێدانی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه، هه‌روه‌ها ته‌ئكید له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنامانه‌ی كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌نجامدراون و ده‌ركردنی یاسایانه‌ی كه پێویسته ده‌ربكرێن كراوه‌ته‌وه.