لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا كە ئاراستەی لووتكەی عەرەبیی لە شەرەم شێخ كردووە، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی لەسەركارلابراوی یەمەن هێرشی سعودیە و هاوپەیمانەكانی بۆسەر حوسییەكان بە “دوژمنكاریی دژی یەمەن” ناودەبات و داوای راگرتنی ئەو هێرشانە دەكات.
ساڵح داوا لە سەرانی عەرەب دەكات بەزەییان بە ژنان و منداڵانی یەمەنیدا بێتەوە و داوایان لێدەكات ئەو هیڕشە ئاسمانییانە رابگرن كە بە “بەربەری” ناویان دەبات.
عەلی عەبدوڵڵا ساڵح داوای ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن لە یەمەن دەكات و بەلێن دەدات نە خۆی و نە خزمەكانیشی خۆیان كاندید نەكەن هەرچەند مافی خۆیشیانە، ئەو سەرۆكی ئێستای یەمەن عەبد هادی مەنسور بە هۆكاری تەنگژەكە دەزانێ و ئەوانەش كە دەیانەوێت بۆ پشتیوانی ئەو هێرش ئەنجامدەدەن وەها باس دەكات كە گرەو لەسەر ئەسپی دۆڕاو دەكەن.