نوچه نێت
لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات جێبه‌جێكردنى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2015 له‌وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكى دیكه جیاوازى هه‌یه و ئه‌ندامێكیش ئاشكراى ده‌كات تا ئێستا مادده‌كانى وه‌رگرتنى باج له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق روونى ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا جێبه‌جێكردنى بودجه‌ى 2105 له‌وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكى دیكه جیاوازه. ئه‌مه‌ش له به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه. جه‌بار عه‌بدولخاڵق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ى مه‌داى عێراقى وتوویه‌تى” تا ئێستا حكومه‌ت باجه‌كانى جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بودجه‌ى 2015 چۆته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه” هه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌شڵێ” دانانى باج به‌و پێیه ده‌بێت كه به‌پێى پێویستى حكومه‌ت بێت” ئه‌مه له‌كاتێكدا زۆربه‌ى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندى و ئینته‌رنێت نرخى په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رێژه‌یه‌ك گران كردووه. له‌گه‌ڵ چه‌ندین كاڵاى دیكه كه ناویان له بودجه‌ى عێراق هاتووه به‌بیانوى باج نرخیان به‌رزبۆته‌وه كه‌چى له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه وه‌رگرتنى باج به‌وپێى كه له بودجه دیاركراوه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
تا ئێستا مادده‌كانى په‌یوه‌ست به‌باج له بودجه‌ى عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه
0
Share.