نوچەنێت-ئاژانسەكان
كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لە ئوردن داوا لە خەڵكی یەمەن پابەندبن بە شۆڕشەكەیانەوە و یەكێتی و سەربەستی خۆیان بپارێزن .
لە بەیاننامەیەكدا كە شەممە 28ی ئازار بڵاوبۆتەوە كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لە ئوردن بە توندی هێرشدەكاتە سەر حوسییەكان و كردەوەكانیان بە “دەستدرێژی و خوێنڕێژی و تاڵانگەریی” ناودەبات و داوایان لێدەكات ئەقڵ و داناییان بخەنە كار و لەو شوێنانە بكشێنەوە كە “داگیریان كردوون”.
ئەو هەڵوێستەی ئیخوان موسلیمین لە كاتێكدایە كە میسر بە سەرۆكایەتی سیسی لە هەمان بەرەدایە، هەروەك سعودیە سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتی دژە حوسییەكان دەكات و ئیخوانەكانیش سعودیە بە هۆكاری روخاندنی دەسەڵاتی ئیخوان دادەنێن لە میسر.