نوچەنێت-ئاژانسەكان
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی خۆی لەسەر شەڕی یەمەن دەربڕی.
بەیاننامەكەی حەماس كە رۆژی شەممە 28ی ئازار بلاوبۆتەوە پشتیوانی خۆی بە دەسەڵاتی یەمەن دەردەبڕێ و بە شەرعیەتی سیاسی ناوی دەبات، بەوەش حەماس كەوتە خانەی بەرەی دژە ئێرانیەوە.
حەماس پشتیوانی خۆی بۆ یەكپارچەیی یەمەن دووپاتكردۆتەوە و هەمانكات دوپاتی دەكاتەوە كە ئەوان لەگەڵ ئاساییش و ئارامیی گەلان و وڵاتانی عەرەبیدان و دژی هەر شتێكن كە زیان بە ئاساییشی عەرەبی بگەیەنێ.
پێشووتر ئێران لە دۆستە نزیكەكانی بزووتنەوەی حەماس بوو، بەڵام دوای هەڵگیرسانی شەڕ و توندوتیژییەكانی سوریا ناكۆكی كەوتە نێوانیان چونكە حەماس دژایەتی خۆی بۆ رژێمی بەشار ئەسەد راگەیاند و ئێرانیش بووە گەورەترین بەرگری كار لەو رژێمە.