نوچه نێت
ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق له كۆنگره‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى له شه‌رم شێخ هه‌ڵوێستى خۆى له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌ربڕى كه‌هه‌مان هه‌ڵوێستى حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو.
دوێنى راگه‌یاندراوێك به‌ناوى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى هێرشه ئاسمانییه‌كان چه‌ند وڵاتێك بۆ سه‌ر حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن بڵاوكرایه‌وه. به‌كورتى عه‌بادى داوا ده‌كات وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى یه‌مه‌ن وه‌رنه‌ده‌ن. ئه‌مڕۆش سه‌رۆك كۆمارى عێراق له كۆنگره‌ى شه‌ڕم شێخ هه‌مان هه‌ڵوێستى دووباره كرده‌وه و داواى كرد وڵاتان هه‌وڵ بده‌ن لایه‌نه‌كانى ململانێ له‌ناوخۆى یه‌مه‌ن له مێزى گفتوگۆ نزیك ببنه‌وه و وڵاتان دووربن له‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى یه‌مه‌ن.
فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى حه‌یده‌ر عه‌بادى دایه
0
Share.