نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی پێیوایه كورد نابێت به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا سوودی نییه و ته‌نیا چاره‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه.
ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئامۆزای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ خه‌ندان رایگه‌یاندوه:یارمه‌تی هاوپه‌یمانان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بۆ پێشمه‌رگه وه‌ك پێویست نییه، هاوپه‌یمانان ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی خوێنی ده‌ڕژێت ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی به‌شداری شه‌ڕی داعش ناكه‌یت، ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی داعش ته‌نیا به زاره‌كی به خه‌ڵك و هه‌ڤاڵه‌كانم راگه‌یاند وه‌ك پێشمه‌رگه‌یكی كۆنی ئه‌م كوردستانه ده‌توانم هێزێكی خۆبه‌خش دروستبكه‌م بۆ به‌رگری له كوردستان، له‌ماوه‌ی شه‌ش حه‌وت رۆژدا له نزیكه‌ی 37 هه‌زار كه‌س له نوسینگه‌كه‌م ناوی خۆیان نووسی بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك دروستبكه‌ین، پاشان داوام له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه رێگه‌مان پێبده‌ن به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: دهه‌م بارزانی: ئه‌و 37 هه‌زار كه‌سه ناوه‌كانیان لای من هه‌یه و پارێزراون، گه‌ر ئێستاش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوام لێبكات و پێویستیان پێمبێت، ده‌توانم هێزێكی چه‌ند هه‌زار كه‌سی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دروستبكه‌م بۆ به‌رگری كردن له كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه:راسته موسڵ شارێكه داعشی تێدا باڵاده‌سته و ره‌نگه گه‌ر تێشیدا باڵاده‌ست بێت مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد دروست بكات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێم باش نیه پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكات.
له باره‌ی هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به كام لایانه‌وه هه‌یه،ئه‌دهه‌م بارزانی ئاشكرای كردوه: دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك سوڕانه‌وه به‌ده‌وری بازنه‌یه‌كی بۆشدا وایه، چه‌ند بسوڕێینه‌وه یه‌ینه‌وه هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌ستمان پێكردووه.
رونیشكردوه‌ته‌وه: پێموایه جگه له سه‌ربه‌خۆیی هیچ رێگه چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌م كاته‌ش باشتر دروست نابێت بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌هۆی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌وه كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر ئاستی میلله‌تانی جیهان ناسرا، گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌كیس خۆی بدات، ئه‌وا له‌م ده‌رفه‌ته باشتر دروست نابێته‌وه تا سه‌ربه‌خۆی خۆی تێدا رابگه‌یه‌نێت.