لە بەغدا كۆنگرەیەك سازدەكرێت و مه‌ترسیشی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

كۆنگرەیەك بۆ ئایندەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لە شاری بەغدا دەبەسترێت و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌ێنێت، ئێمە مەترسیمان هەیە لەوەی باسی هێزەكانی پێشمەرگەش لە ناوچە تازەئازادكراوەكان بكرێت.

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەی یاسایی و نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، كۆنگرەیەك بۆ ئایندەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لە شاری بەغدا دەبەستن و ماوەی 2 رۆژ دەخایەنێت.

زانا رووستایی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا به‌نوچه‌نێتی رایگەیاند:سبەی كۆنگرەی (مافی هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە جێناكۆكەكان لە عێراق) دەبەسترێت، كە تێیدا باسی ئایندەی ئەو ناوچانە دەكرێت، كە ئێستا لە ژێر دەستی چەكدارانی داعشدان و دوای كۆنترۆڵكردنەوەیان چۆن ئاوەدان و بە چ شێوەیەكیش قەرەبوو بكرێنەوە.

رۆستایی وتیشی”باسی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەش دەكرێت كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە هاووڵاتیانیان تێدا بەخاكسپاردوون، بەڵام ئێمە مەترسیمان هەیە لەوەی باسی هێزەكانی پێشمەرگەش لە ناوچە تازەئازادكراوەكان بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە لەو كۆنگرەیەدا بەرپرسانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی (كەركووك، مووسڵ، سەڵاحەددین، دیالە و دەوروبەری، بەغداد و باكووری بابل)یش ئامادەدەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com