نوچەنێت. pukmedia:
دوای چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت ئه‌مڕۆ ئه‌و رێكه‌وتنه ئیمزا كرا.
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجیه‌تی سلێمانی دواجار ئه‌مڕۆ رێكه‌وتین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و رێكه‌وتنه‌كه‌مان ئیمزا كرد.
وتیشی: سوپاسی لیستی خزمه‌ت ده‌كه‌ین له‌پێناو هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی.
راشیگه‌یاند: هیوادارین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ لیستی پارتیش رێكبكه‌وین و به‌هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین حكومه‌تێكی خۆجیه‌تی بنكه‌فراوزان له‌سلێمانی بێنینه‌ئاراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند: پۆسته‌كانی به‌شێوه‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكراون له‌دوای رێكه‌وتنه‌كه‌ش پۆسته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
وتیشی: هیچ به‌ربه‌سێك نابینرێت له‌به‌شداری كردنی پارتی له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌داهاتووه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتیشدا بگه‌ینه ئه‌نجام.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ده‌بێت ئه‌و پۆستانه‌ی كه به‌ر لیستی خزمه‌ت ده‌كه‌وێت له‌پارێزگای سلێمانی، له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و پۆسته‌كان دابه‌شبكرێن.