بەغدا بودجەى پیشمەرگە نانێرێت،بەڵام پارەی زۆر بۆ حەشدى شەعبى خەرج دەکات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند ئەو پارەیەیی کە بڕیارە بەغدا بینێرێت، نەبڕەکەى دیارە و نەکاتەکەشى.

ئەحمەدى حاجى ڕەشید، بریاردەرى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق بە NRT ڕاگەیاند: ئەو پارەیەى کە بڕیارە حکومەتى بەغدا بینێرێن بۆ هەرێمى کوردستان، نە ڕۆژەکەى دیارە و نەبڕەکەشى زانراوە، بەڵکو بڕەکەى بەپێى ئەو نەوتەیە کە هەرێم دەینێرێت بۆ بەغدا”.

دەربارەى دادپەروەرى لە دابەشکردنى بودجەى عێراق و بودجەى پێشمەرگە، ئەحمەدى حاجى ڕەشید وتى “تائێستا بودجەى پیشمەرگەیان نەناردووە و لە هەمانکاتدا بودجەى زۆر بۆ حەشدى شەعبى خەرج دەکەن، ئەمەش بە عەبادى وتووە، بەڵام ئەو پێى وتین کە ئیوە نەوتەکەتان بە تەواوەتى نەناردووە”.

ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لە هەفتەى داهاتوودا شاندى هەرێمى کوردستان دێنە بەغدا و بەگشتى تاوتوێى کێشە داراییەکانى هەرێم و بەغدا دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com