نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/3/2015، چه‌کدارانی داعش دوو هێرشیان کردنه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له شنگال، به‌ڵام تێکشكێنران.
عه‌قید عیسا زێوه‌یی، فه‌رمانده‌ی لیوای4ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:” له هێرشه‌که‌دا ژمارەیەك چه‌کداری داعش کواژراون و له به‌رامبه‌ردا هیچ زیانێک به‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌که‌وتووه”.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای شنگال، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه گوتی:” داعش توانای دووباره هێرشکردنه‌وه‌ی نییه و ئێستا ته‌نها به قه‌نناس شه‌ڕده‌کات”.