هادی عامری: لەبەر ئێران ناتوانین داوای یارمەتی بكەین

0

نوچەنێت.رووداو:
سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی شیعە رایدەگەیێنێت، لە داهاتووێکی نزیکدا دەستدەکەین بە جێبەجیکردنی پلانی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی تکریت، دەشڵێت لەبەر ئێران داوای هاوكاریی سەربازی لە هاوپەیمانان ناکەن.

هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر بە رووداوی راگەیاند:”هێرشە سەربازییەکانمان بۆ گرتنەوەی تکریت نەوەستاون و بەردەوامن، ئێمە لە دەروازەی شارەکەین و لە كاتێكی زۆر نزیکدا بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە، دەچینە ناوەوەی تکریت و کۆنترۆڵی دەکەینەوە”.

عامری وتیشی:”ناتوانین داوا لە هاوپەیمانان بکەین یارمەتیمان بدەن، چونکە دەزانین ئەمە کێشەی لێدەکەوێتەوە، هەر لە بۆردوومانی بە هەڵە،تا دەگاتە هەستیاری بابەتەکە،بەتایبەتی کە ئێران پاڵپشتیمان دەکات لەو ناوچەیە”.

ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر روونیشیکردەوە،” بوونی بۆمبی چێندراو هۆکارێک نییە بۆ سستی پێشڕەوییەکانمان، چونکە تیمی تایبەتمان هەیە بۆ پووچەڵکردنەوەیان، وەک چۆن لە سەعدیە و جەلەولا و ناوچەکانی دیکە كردمان، بەڵام بەکارهێنانی خەڵکی سڤیل وەک قەڵغان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، وایکردووە پلانێکی نوێ دابڕێژین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com