له ناوچه‌كانی سلێمانی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌یه
نوچه‌نێت: سلێمانی
به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌گه‌ری سه‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌یه له‌و پارێزگایه، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شار له خۆ رێكخستنه‌وه‌دایه.
له دوای زیاتر له (60) رۆژی خۆپیشاندان له سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی به‌كار هێنانی هێزه‌وه كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان هێنا، چاودێران پێیانوایه، به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌شێكه له سه‌ركوت كردن، به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هۆشداری به ده‌سه‌ڵات ده‌دات و ده‌ڵێت، “ره‌نگه ئه‌مجاره‌یان توندوتیژییه‌كان زیاتر بن”.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی “ده‌سه‌ڵات به به‌كارهێنانی هێز وا ده‌زانێت ده‌توانێت ده‌نگی خه‌ڵك كپ بكاته‌وه”، وتیشی “ئێستا شار له خۆ رێكخستنه‌وه‌دایه، ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌ست بكاته‌وه به خۆپیشاندان، ره‌نگه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌كانییان نه‌بن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش توندوتیژی بنوێنێت، ده‌رسیان به ئاسانی لیچی ده‌رناچن”.