نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی و سبه‌ینێ ئه‌و رێكه‌وتنه ئیمزا ده‌كرێت.
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە:دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌فدی لیستی خزمه‌ت، له‌ئێستادا گه‌یشتوینه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی و بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌و رێكه‌وتنه له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت ئیمزا بكرێت.
وتیشی: ئیمزاكردنی رێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌عات 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی ئیمزا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه تائێستا له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، چونكه هه‌ردوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی یه‌ك بزانه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون و بۆیه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك بازنه‌شدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گه‌ڵ وه‌فدی گۆڕان هه‌وڵده‌ده‌ین كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌پێی ئیسحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگی خۆیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریان پێ بكه‌ین له درووستبوونی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی هه‌ڵه‌بجه، تا ئه‌و كاره ببێته هۆكارێك بۆ به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكیش.