نوچەنێت.ههولێر:
ناردنی چەند برا و تاقانەکان بۆ بەرەکانی پێشەوەی شەڕ جێبەجێنەکردنی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و،پێویستە كه ئهگهر هەر فەرماندەیەک ئەو فەرمانە جێبەجێ نەکات سزا بدرێت.
ئاری هەرسین،سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بەماڵپەڕی پارتی راگەیاندوە:تا ئێستا لە زۆربەی میحوەرەکاندا چەند برا و تاقانەکان لە بەرەکانی جەنگدان، ئەوەیش جێبەجێنەکردنی بڕیار و فەرمانی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، بۆیه پێویستە ئەو فەرماندە و بەرپرسانەی ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکەن سزا بدرێن.
(هەرسین) گوتیشی: بریارەکە دەرچووە، نازانین بۆچی لە هەندێک میحوەر و لەلایەن هەندێک فەرماندەوه جێبەجێ ناکرێت! هەر بۆ زیاتر بە دواداچوون لەسەر ئەو بابەتە، نووسراوێکمان بەرز کردووەتەوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی وەک لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا کۆ ببینەوە، هەروەها پێش ماوەیەک وەزیری پێشمەرگەم بینی و رایگەیاند بریارەکەم جێبەجێ کردووە و، فەرمانەکە بە نووسراو بەسەر فەرماندە و هێزەکاندا دابەش کراوە”.