ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو سارد ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیش به تینی ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ساردی ده‌كه‌وێته په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و یه‌كگرتووی ئیسلامی و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئێرانیش به تین ده‌بێت، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵیش “هه‌ڵچوون و داچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه”..
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به نوچه‌نێـتی راگه‌یاند، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ره‌و ساردی ده‌ڕوات و له به‌رانبه‌ریشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ره‌و توندوتۆڵی ده‌چێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “ئێستا نوسراوی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و وڵاته كاری پێناكرێت، هه‌ر نوسراوێكیش بۆ نه‌خۆش و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێت، نوسراوه‌كانی یه‌كگرتوو ره‌فز ده‌كرێنه‌وه و ده‌بێت نوسراوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ببه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كگرتوو و ئێران به‌ره‌و ساردی ده‌ڕوات و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به تین ده‌بێت”.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كه‌ته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بێ ئاگایی خۆی له‌و بابه‌ته ده‌ربڕی و وتی “ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر وه‌ك جاران ئاساییه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، هیچ زانیارییه‌كیشم ه‌نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نوسراوی ئێ/ه وه‌رده‌گیرێت و هی برایانی یه‌كگرتوو وه‌رناگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له چون بۆ ئێران بێت، هه‌موو حیزبه‌كان پشكیان هه‌یه، من وه‌ك مه‌كته‌ب سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بوونی هه‌ڵچوون و داچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه”.