بەپەلە: قاسم سولەیمانی بەرەو یەمەن بەڕێكەوت

0

نوچەنێت-بی بی سی

كەناڵی بی بی سی عەرەبی رایگەیاند كە قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو یەمەن بەڕێكەوتووە.

قاسم سولێمانی لە دیارترین فەرماندە سەربازییە ئێرانییەكانە و لەو وڵاتانەی هەژموونی ئێرانیان لەسەرە ، رۆڵێكی بەرفراوانی هەیە، بەتایبەت لە عێراق و سوریا و لوبنان.

قاسم سولەیمانی بە بەهێزترین فەرماندە ئەمنییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەكرێ‌ و زۆر بە كەمیش لێدوان دەدات.

رۆیشتنی قاسم سولەیمانی بۆ یەمەن چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكرێت بازنەی رووبەڕووبوونەوەی شیعە و سوننە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرفراوانتر بكات و دەری دەخات ئێران بە ئاسانی دەستبەرداری یەمەن نابێت لە بەرژەوەندی سعودیە و وڵاتانی عەرەبی سوننە مەزهەب.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com