نوچەنێت-ئاژانسەكان
وەزیری دەرەوەی عێراق دژایەتی وڵاتەكەی بۆ دەستێوەردانی سیاسیی وڵاتانی بیانی لە عێراق دوپات دەكاتەوە و دەڵێت رازی نابین داگیركاریی ئەمریكایی بگەڕێتەوە ناو عێراق.
هەینی 27ی ئازار و لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (ژووری هەواڵ) ی كەناڵی سی بی سی ئیكسترا ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی كردەوە كە ئەوان رازی نابن جارێكی دی داگیركاری ئەمریكایی بگەڕێتەوە عێراق و تەنیا هاریكاریی فڕۆكە و هێزە ئاسمانیەكانیان دەوێت نەك بەشداریی فراوانتری ئەمریكاییەكان.
سەبارەت بە شێوازی هاریكاری وڵاتانی عەرەبی بۆ عێراق، جەعفەری باسی هاریكاری سیاسی و سەبازیی نەكرد و وتی “دەستێوەردانی مرۆیی و ئابووری و ئەمنیمان لەوان دەوێت”.