نوچەنێت.ههولێر:
کاروانێکی ئۆتۆمبێڵەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە میوەری کەسکێ بۆنەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان و بەدەیان کوژراویان لێکەوتووتەوە .
پلەدارێکی سەربازی لە میحوەری کەسکێ بە خەندانی راگەیاند”ئەمرۆ کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندی والیە سەر بە میحوەری کەسکێ بۆنەتە ئامانجی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان “.
وتیشی”ئەو ھێزەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بوماوەی چەند روژێکە ھاتوونەتە میحوەری کەسکێ بۆ ئەوەی دەرفەتێک بقوزنەوە پەلاماری سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بدەن “.
بەپێ قسەی ئەو پلەدارە سەربازیە”بەپێ زانیاریەکانمان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بەدەیان چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژراون ” .
رایشیگەیاند”لە ناو ئەو کاراونەی ئۆتۆمبێڵەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا ئۆتۆمبێڵی بۆمب رێژکراو ھەبووە لە بەر ئەوە لە کاتی بۆردومانکردنیان لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانانەوە دەنکی تەقینەوەی زۆر بەھێزمان بیستوومانە .