وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی ئامادەكردوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خەریكە مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ئامادە دەکات.

بەپێ هەواڵێكی ماڵپەڕی پارتی، وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینەكان كردووە لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات ئامادە بكەن؛ گەنجینەكانیش ئامادەیان كردووە.
بڕیار وایە بەم نزیكانە 500ملیار دیناری دی لە بەشەبوودجەی کوردستان لە بەغداوە بگات و، لەو پارەیە مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكرێت.

(خەتاب سابیر) گەنجینەوانی هەولێر لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمی راگەیاندوە”وەزارەتەکان لە لیستی مووچەی مانگی شوبات ورد بوونەتەوە و، لە هەندێکیان بوونەتەوە؛ لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران ئامادەیە، پارە هەبێت كێشەمان نییە.”

گەنجینەوانی هەولێر گوتیشی: “ڕۆژی شەممە مووچەی مانگی یەكی مامۆستایان دابەش دەكرێت و، زۆری نەماوە مووچەی مانگی یەكی هەمووان بدرێت؛ وا چاوەوڕانی مووچەی مانگی شوبات دەكەین.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com