هێمن بابان : دوور مەبە لێم
من مۆسیقای بەختەوەریت بۆ دەژەنم
گۆرانی عەشقت بۆ دەڵێم ..
جێژوانێکت بۆ چێ دەکەم
لە نووری خۆر هەڵکێشرابێ ..
تابلۆکانی
لە مانگەشەو نەخشێنرابێ ..
هەر چوار وەرزی وەکو دڵت
سادە و پاک بێ ..
جێژوانێک بێ ،
بێ هەراس و ترس و باک بێ ..
دوو دڵ مەبە و هەنگاو بنێ ..
گومانەکان گشت ڕاو بنێ ..
ئێستا دڵم
هیچ نۆتەیەک پێ نازانێ
لە هەژمەتی ئازار و سوێی ..
دەسا وەرە میهرەبانم
تا بۆ ئەبەد خۆشم بوێی ..