نوچە.نیت
گۆرانی بێژی ناسراوی عەرەب بە رەگەز لوبنانی ماجیدە رومی هاودەنگی خۆی لەگەڵ تونسییەكان دژی تیرۆر دەخاتە روو دەڵێت” تونس بەهۆی كولتور و هۆشیاری گەلەكەی لە شەڕ دژی تیرۆریستان سەردەکەوێت ”
رومی وەك بالیۆزی ئاشتی كار دەكات لە لێدوانێكیدا بۆ راگەیاندنەکان دەڵێت “تونس سەركەوتووانە لە شەڕ دژی تیرۆریستان دەردەچێت ئەوەش بەهۆی كولتور و هۆشیاری گەلەكەی.
هونەرمەندی ناوبراو لەدایكبووی 1956، سەرەتای كاری هونەری بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە، لە ساڵی 1975 یەكەم گۆرانی خۆی تۆمار دەكات، بەناوی خەون بەتۆوە دەبینم ئەی خەون ئەی لوبنان ، خاوەنی 14 ئەلبومی گۆرانیە.
شایەنی باسە دەرهێنەری سینەمایی یوسف شاهین لە فیلمێکدا رۆلی پاڵەوانێتی دەدات بە هونەرمەند ماجدە رومی ،ئەوە تاکە فیلم بوە بۆ یەکەم جار وەك ئەكتەر بەشداری تێدا کردبێت .