بەپەلە..فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی حەشدی شەعبی دەكەن

0

 

نوچەنێت-ئەلغەدیر

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەلغەدیری سەر بە شیعەكان فڕۆكەكانی سەر بە هاوپەیمانان بنكەكانی میلیشیای بەدر و حەشدی شەعبییان لە دەوروبەری تكریت بۆردومان كردووە.

ئەو ئاژانسەی شیعەكان دەڵێت  مەبەستی هاوپەیمانان ئەوەیە رێگا لە پێشڕەوی حەشدی شەعبی بگرن بە ئاراستەی شاری تكریت.

ئەو ئاژانسە وتوشیەتی هادی عامری ئەمینداری میلیشیای بەدر بە بەشداری فڕۆكەی هاوپەیمانان لە شەڕەكە خۆشحاَل نییە و وای دەبینێت فڕۆكەی هاوپەیمانان پێشگیری دەكەن لە كاری فڕۆكە هەواڵگرییەكانی عێراق.

تا ئێستا نە هاوپەیمانان و نە حكومەتی عێراق لەسەر ئەم هەواڵە روونكردنەوەیان نەداوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com