نوچەنێت.ههولێر:
وهفدێكی باڵای ئهنجومهنی ناوهندی یەكێتی سهردانی كۆسرەت رەسوڵ دەكەن بۆ ئەوەی كێشەكانی ناو یەكێتی چارەسەر بكات.
ئەمڕۆ 2015/3/26 وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی- یان كردو چەندین پرسی گرنگیان تاووتوێكرد.
لەوبارەوە زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لەلێدوانێكیدا بەسایتی ئەنجومەنەكەی رایگەیاندوە: پێشتر دوو نوسراوی رەسمیمان بۆ بەڕێزیان ناردبوو، یەكێكیان تایبەت بوو بە لێدوانەكان، كاك كۆسرەت بڕیاریدا فەرمانێك دەربكات كە فرە لێدوانی و دژە لێدوانی لەناو حزبدا قەدەغە بكرێت، نوسراوەكەی تریشمان تایبەت بوو بەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەو پرسانەی كە روبەڕووی دۆخی هەرێم و دۆخی یەكێتی بونەتەوە، كە چەند لیژنەیەك پێكهێنراوە ئەنجامەكەشی چوتەوە مەكتەبی سیاسی و لەوێشەوە نێردراوە بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی.
باسی لەوەشكرد: جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە كە كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت، كاك كۆسرەت وەك كەسی یەكەم لەدوای بەڕێز (مام جەلال) بەپێی پەیڕەو بەپێ دواین كۆنگرەی یەكێتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیە، هەروەها جێگری سەرۆكی هەرێمیشە وەكو كەسی یەكەمی یەكێتی لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە جێگری فەرماندەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، ئەو رۆڵە بگیڕێت و بەرپرسە لەچارەسەركردنی كێشەكانی (ی.ن.ك).
زوبێر عوسمان راشیگەیاند:ئێمە داوامان لە كاك كۆسرەت كرد كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی بكەن،یان كۆبونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی بكرێت،كاك كۆسرەت ئەوەی دووپاتكردەوە كە هەمیشە وەك پێشمەرگە كاری بۆ یەكێتی كردوە، وتیشی هەتا دوا هەناسە ئامادەم بۆ پاراستنی یەكێتی و یەكێتی هێڵی سورەو بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانیم حزبەكە حزبەكەمان لاواز بكرێت.