پەرلەمانتارێكی یەكێتی رەخنەی توند لەبزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەری عێراق رەخنەی توند لەبزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت و دەڵێت،بۆ نقەتان لێوەنایەت؟

بەختیار شاوەیش،پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەری عێراق لە وتارێكدا بەناوی (پەیامێك بۆ هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان، بۆ نقەتان لێوەنایەت؟)هێرشی توندەكاتە سەر گۆڕان و دەڵێت”ئەوەی کەبەرامبەر عەلی حەمەساڵحی پەرلەمانتاری بزوتنەوەکەتان کرد ئەگەر بەرامبەر هەر عەلی یەکی تری گۆڕانخواز بەڵام هاوڵاتی ئاسایی لەلایەن یەکێتییەوە بکرایە چیتان دەکرد؟بەویژدانتان سوێنتان دەدەم،چۆن دار و پەردووی ئەم دەڤەرەتان بە نوسین و هوتافی ئاگرین دەهێنایە لەرزین؟؟ئەی ئەگەر ئەوەی لەناو هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر ڕوویدا،لە سلێمانی و لەناو بازاڕ بەشیوەیەکی عەفەویش بەرامبەر کادیرێکی ئاسایی بکرایە ئێستا بەردەرکی سەراتان لێکردبووینە بەر سەرای ئازادی و داوای ئەرحلی حکومەتەتان نەکردبوو؟ئێوە دەزانن پەرلەمانتارە گۆڕانخوازەکەی خۆتان قسەی دڵی زۆربەتانی کرد بۆیە بەو شێوەیە ئیهانەکرا“.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشڵێت”لەخۆتان پرسیوە لە دەڤەرەکەی ئەولا ئازادی رادەربڕین تا ئەو شوێنە سنوری هەیە کە بۆچونەکانت وەک هەرتاکێک دادەبەزێنیتە سەر فەیس بووکەکەت،ئەگەرنا دەبێت دوای ئەوە باجی بدەیت،لەبیرتان چوو دەمانوت نابێت ئۆپۆزسیۆنی ناوچەیەک بن و دژی لایەک بن ئەگەرنا ڕۆژێک دێت کە ناتوانن ئەوەی لە دڵتانە بیخەنە سەرلاپەرە شەخسیەکانتان ؟و ئەوەشی کەکراوە هەوڵێکی تاکگەراییە و ستراتیژی و دەستەجەمعی نییە.ئێستا ئەگەر وانییە بۆ هەڵوێستێکی فەرمی و پراکتیکی لەلایەن بریار بەدەستانی بزوتنەوەکەتان بوونی نییە؟ لە کاتێکدا هیچ پاساوێک لەم کارەدا جێگەی نابێتەوە و زۆر جیاوازە لەو شەڕی کەلەپەرلەمانی دەوڵەتانی پێشکەوتوودا ڕوودەدات“.

شاوەیش راشیگەیاندوە”ئەی کوا ڕاگەیاندن و هەڵوێستە توندەکانی؟کوا تۆپخانەکەی کەی ئێن ئێن کەلەسەر بەلۆعەشکاوێک لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا وڵاتەکەی کردبووە وێرانەیەکی پاشماوەکانی نازیەکان لەدوای جەنگی جیهانی دووەم؟ئەی نازانن بەم بێدەنگییەتان لە پەرلەمانەوە دیکتاتۆریەت دروست دەکەن؟“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com