نوچەنێت.ههولێر:
یەكگرتوو لە حكومەت بەشدارە كەچی خۆی بەخاوەنی نازانێت و دەستەی سەرۆكایەتی ئەو حیزبە دەڵێت،حكومەتی بنكە فراوان لەئاستی چاوەروانی حزبەكان و جەماوەردا نەبووە.
سایتی فەرمی یەكگرتوو بڵاوی كردوەتەوە،بەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە 26-3-2015 دەستەی سەرۆكایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی مامۆستا محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا“.
لە كۆبونەوەكەدا دەستەی سەرۆكایەتی یەكگرتوو رایگەیاندوە”حكومەتی بنكە فراوان لەئاستی چاوەروانی حزبەكان و جەماوەردانەبوو لەچارەسەركردنی كێشەكان و رێكخستنەوەی كاروبارەكان و بەدێهێنانی شەراكەتی حەقیقی لە فەرمانرەواییكردندا،كە بوەتە مایەی لاوازی ئیرادەو متمانەی سیاسی هاوڵاتیان،خەریكە حزبەكان لەبەردەم جەماوەردا توشی ئیحراجی دەبن ئەگەر پاساوی شەری داعش و ئابلوقەی ئابوری بەغداد نەبوایە“.
هەروەها دەستەرۆكایەتی یەكگرتوو راشیگەیاندوە”ئەوە بۆ ساڵێك دەچێت حزبەكان حكومەتی خۆجێیان پێكنەهێناوەو پرسی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و شۆركردنەوەی حكومەتی بنكە فراوان بۆ حكومەتە خۆجێیەكان سست و لاوازو بێ ناوەرۆك دەكرێت بۆیە دەبێت هەرچی زووە چارەسەرێك بۆ ئەم گرفتە بدۆزرێتەوە، تاكو یەكدەنگی و یەكریزمان كلۆرو پەرت نەبێت“.